شاعیری گه وره ی گه له که مان ماموستا قانع

 

وشه ی خوشه ویستی
ویستم وشه یه ک بنوسم

جوانتر بێ له وشه ی خوشه ویستی

پینوسه که م که وته له رزین له ناو ده ستم

وتی ناتوانم بنوسم وشه ی جوانتر

لاپه ره که م گرموله کرد و فرێم دایه

سوچێکی ژوره بێ ده نگه که م
لاپه ریه کی ترم هینا ویستم بنوسم

ئازیزم چاوروان به به م زوانه من دێمه وه

کاتێک که وا توزیک من بیرم کرده و ه

که زانیم مردن چاوه راونی منه

ژیانی خوش له مێژ ساله له گه ل من دا نامویه یاخود دوژمنه

که زانیم به گه یشتن زور ئه سته مه

وتم دلم بوت زیندو بێ گه ر چی دور بێ به لام گشت کات هه ر هی تو بێ
کاغه زه که م لول کردو فریم دایه سوچێکی تر له ژوره که م
لاپه ره یه کی ترم هێنا ویستم بنوسم بێ تو ناژیم وه ره بو لام کاتیک که بیرم کرده وه تو له قه فه سی ژینیکی تر به لام دلم لای تو دا زور ئارامه گه ر چی دوریی به لام هه ست ده که م دلی تو دایمه هه ر وا له لامه
لاپه ره که م گرموڵه کرد فرێم دایه سوچێکی تر
لاپه ره یه کی ترم هینا پینوسه که م له سه ر لێنوس وا راهینا

که بنوسم له نزیک و دور ده ت په رستم هه تا کوو له ژیانابم

من هی توم و تو هی منی هه ر تویی ته نیا ئاواته که م تویی مه به ستم

 

پیشکه ش به ئه وانه ی ماموستا هیمن یان خوش ده وی

 

فرمێسکی گەش... 

قەت لە دنیا دا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم

مات و داماوو پەشێو و بێکەس و چارە ڕەشم

سەردەمێک ئاوارە بووم و ماوەیێکیش دەسبەسەر

نەمدی ڕووی ئاسوودەیی هەر توشی گێرەو قەرقشم

دابی کوردی وایە کەس لاگیری لێقەوماو نیە

بۆچی سەرکۆنەی بکەم،لێم زیزە یاری مەهوەشم

تیغی بێ مەیلی و جەفای ئەو نازەنینە دڵڕەقە

جەرگی لەت کردووم بە جارێک،ئەنجنیوێ سینەشم

کوشتمی و شەش خانی ئوممێدی لە من گرتن حەریف

مۆرە هەڵداوێم و بێهودە بە هیوای دوو شەشم

نابینی زەردە لە سەر لێوی کەسێ لەم شارە دا

گەر خەم و دەردی دڵی خۆمیان بە سەردا دابەشم

خۆشەویستی گۆشەکەی تەنیایی هەر ئەژنۆکەمە

بۆیە ڕۆژو شەو وەها گرتوومەتە نێو باوەشم

ناهێڵێ دوژمن بە ڕەنگە زەردەکەی من پێکەنێ

تا دەمی مردن ئەمن مەمنوونی فرمێسکی گەشم

شاعیرێکی ڕاست و یەک ڕووم و فیداکار و نەبەز

کوردە موحتاجی محەک نیم،زێڕی بێ غەلل وغەشم...

 

چین و ماچین.. شیعریکی ماموستای پایه به رز  نالی

 

چین و ماچین.. 

خه‌تتات فه‌رموو كه‌ خۆشه‌ چین و ماچین

كه‌ ناچین لێره‌ خۆشه‌ چینی ماچین

برۆت هه‌رچین و په‌رچه‌م چین له‌سه‌رچین

ئه‌مه‌نده‌ چینه‌ قوربان پێم بڵێ چین؟

شكافێكه‌ كڵافه‌ی نافی زوڵفت

ده‌رێژێ میسك و عه‌مبه‌ر لێره‌ تاچین

له‌سه‌ر به‌رگی گوڵێكی باغی حوسنت

هه‌زار گوڵچینی بێ به‌رگ و نه‌وا چین؟

ئه‌تۆ میهری و مه‌هرویان ستـاره‌ن

له‌ خزمه‌ت شه‌وقی تۆدا شه‌وچرا چین

هه‌موو زه‌ڕراتی میهری ڕوته‌ باقین

خودامان بۆ به‌قایه‌ لێره‌ لاچین

بڵێ نالی به‌ ئه‌ربابی وه‌فا بێــن

هه‌موو موحتاجی خاك و بێڵ و پاچین