چین و ماچین.. 

خه‌تتات فه‌رموو كه‌ خۆشه‌ چین و ماچین

كه‌ ناچین لێره‌ خۆشه‌ چینی ماچین

برۆت هه‌رچین و په‌رچه‌م چین له‌سه‌رچین

ئه‌مه‌نده‌ چینه‌ قوربان پێم بڵێ چین؟

شكافێكه‌ كڵافه‌ی نافی زوڵفت

ده‌رێژێ میسك و عه‌مبه‌ر لێره‌ تاچین

له‌سه‌ر به‌رگی گوڵێكی باغی حوسنت

هه‌زار گوڵچینی بێ به‌رگ و نه‌وا چین؟

ئه‌تۆ میهری و مه‌هرویان ستـاره‌ن

له‌ خزمه‌ت شه‌وقی تۆدا شه‌وچرا چین

هه‌موو زه‌ڕراتی میهری ڕوته‌ باقین

خودامان بۆ به‌قایه‌ لێره‌ لاچین

بڵێ نالی به‌ ئه‌ربابی وه‌فا بێــن

هه‌موو موحتاجی خاك و بێڵ و پاچین