[شیعر و قسه ی خوش * سورانی * ]

خوزگه نه مدیبایه شه وی تار

خوزگه تاوی رام نه بواردبایه بی یار

خوزگه پیری که له لای نه ده کردم

خوزگه له یه که م ژوانگه دا ده مردم

***

گوناهی من ئه‌گه‌ر ماچی ده‌مێ بێ
ماچی لێوت ئه‌گه‌ر چركه‌ی ژه‌مێ بی
خودا هێنده‌به‌سۆزه‌چۆن دڵی دێ
له‌ناو دۆزه‌خ ئاشق ناڵه‌ی ده‌می بێ

***

ده‌ڵێن ماچ كردن ڕۆژو ده‌شكێنێ
كه‌ماچ ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیا دێنێت
باوه‌ڕم نیه‌خوا له‌سزای ماچ
لێوی دوو ئاشق هه‌ر ناسوتێنێ

***

ئه گه ر ئه م جاره بێیته وه ،پێڵوی چاومت بۆ را ئه خه م
برژانگ له ده وری ئه گێڕم ،پارێزگاری تۆی پێ ئه كه م
شه وانت بۆ ئه كه م به رۆژ،گوڵت بۆ ئه ده م له پایز
خۆم نازانم چیت بۆ ئه كه م ته نها وه ره وه ئازیز..

***

به هاری ئه وینمان كورت بوو،وه كو به هاری كه س نه بوو
گوڵمان چرۆی نه كردبوو، كه چی ته مه نی به سه ر چوو
وه رزی پشومان له ده ست چوو،ده ئه م به هاره وه ره وه
جارێكی تر وه رزێكی نوێ، بۆ ته مه ن تازه كه ره وه ...!!

***

من ئاژانسی ده نگ و باس نیم كه بێم بۆلات خه به ر به رم
من دێم بۆ لات قه ندی لێوت بخۆم له باخانت سه مه ر به رم
من بارانی به هاران نیم باخی جوانان بشۆ مه وه
من دێم له چاڵی سینه تا ئاوڕه نگی تۆ بخۆمه وه

***

ئازێزه كه م رۆ‌هی شیرینم له و مه یله گه رمه ت ساردی ئه بینم
هیچ هه والێكت به لاما نایه ت هه ر وه ك له یادت نامابم وایه

دڵت دڵمه‌دڵم دڵته‌دڵم به‌دڵ دڵتی ده‌وێ
دڵه‌که‌م دڵت نه‌بێ دڵم له‌ێدان ده‌که‌وێ

***

خۆزگه‌تاكه‌دارێك ئه‌بووم له‌سه‌ر رِێگایه‌كى گشتى
هه‌ر نه‌با بۆ ته‌نها جارێك له‌سایه‌ما دا ئه‌نیشتى
خۆزگه‌نه‌رمه‌بایه‌ك ئه‌بووم ئێواره‌یه‌ك هه‌لَم ئه‌كرد
له‌گه‌ڵ نه‌رمه‌بارانێكا سه‌ر گۆناكه‌تم ته‌ر ئه‌كرد
خۆزگه‌ ده‌نگم ئه‌گه‌ى پێت و له‌گوێچكه‌كانت ئه‌مچرپان
پێم ئه‌وتى خۆشم ئه‌وێى خۆشم ئه‌وێى

***

ئه گه ر شه وێ بیرت كردم په نجه ره كانت دامه خه
له ناو دێری نامه یه كا چاولێكبنێ جێ ڕامه خه....
زۆر شه وانه كه سه رماته
دێمه لات و نوێنێ ئه ده م به سه رتا

به هێمنی ماچت ئه كه م
ئه ڵێم نه كا خه و به رتدا..